سەیرکردنی شانۆیی "دکتۆر"
دەمانەوێت ئاگادارتان بکەینەوە لە دەرفەتێکی تایبەت بۆ فێرخوازانمان بۆ سەیرکردنی شانۆیی "دکتۆر"، نمایشەکانی لە سلێمانی یەو ئۆفەرێکی تایبەتی بۆ فێرخوازانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان تێدایە.
زانیاری شانۆییەکە:
- شوێن: تەلاری هونەر
- کات و ڕۆژ: بە ڕێکەوتن لەگەڵ بەش و ئەو بەشەی دەیانەوێت بەشداربن رێکدەخرێت.
- نرخی ئاسایی بلیت: 6000 دینار، بەلام ٣٠٠٠ دینار ئەگەر (١٣٠ فێرخواز) بەشداربن، کەمتر لەو رێژەیە ٣٥٠٠ دینارە.
ئۆفەری تایبەت بۆ گروپی فێرخوازان:
- ئەگەر لە نێوان (١٣٠-١٤٠) فێرخواز بە یەک تیم و لە یەک کاتدا بڕۆن بۆ شانۆییەکە بە ناوی پەیمانگاوە، نرخی بلیت دەبێتە (٣٠٠٠) سێ هەزار دینار بۆ هەر فێرخوازێک یان ستاف.
- ئەگەر ڕێژەکە کەمتر بێت، نرخی بلیت 3500 دینار دەبێت.
- سێ کاتی جیاواز بۆ نمایشکردن بەردەستە، بۆیە دەتوانرێت بەپێی کاتی فێرخوازان گروپبەندی و رێکەوتن بکرێت.
بەشە زانستیەکان ئارەزوومەندن لە ڕێکخستنی ئەو چالاکیە جا بە هاوبەشی دوو بەش یان زیاتر یان بە تەنها بەشداربن یان نا، دەتوانن لە رێگەی نوێنەری فێرخوازانەوە ئەو چالاکیانە ئەنجام بدەن.
پێویستە پێش هەرشتێک پەیوەندی بە کاک محمد -لێپرسراوی پەیوەندییەکانی شانۆییەکە- بکرێت بۆ دیاریکردنی کات و ڕۆژی گونجاو، تکایە بۆ ڕێکەوتن لەسەر ڕۆژ و کات پەیوەندی بکەن:
کاک محمد: ٠٧٧٠٢١٠٩٠٠١
زۆر سوپاس...


